سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینى، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند، واشنتن گفتوگۆی “زۆر باشی” لەگەڵ تاران ئەنجامداوە. وێڕای دەربڕینی گەشبینی بۆ بەردەوامیی دانوستاندنەکان، ترهمپ هۆشداری دا کە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، “لێکەوتەکان زۆر قورس دەبن.”
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی و لەکاتی چوونی بۆ فلۆریدا، بە رۆژنامەوانانی وت، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا جارێکی دیکە کۆدەبینەوە.”
ئەم لێدوانانەی ترهمپ دوای ئەوە دێن، شاندەکانی هەردوولا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی عومان کۆبوونەوە.
هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکرد، دوێنێ دوای کۆبوونەوەکە باسی لە هەبوونی “کەشێکی ئەرێنی” کرد.
هاوکات شاندی ئەمریکا لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی دەکرا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا