ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه عه‌باس عێراقچی تارانی به‌ره‌و جنێف جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له گه‌ڕی سێیه‌می خولی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .
بڕیار وایه گه‌ڕی سێیه‌می خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦-٢-٢٦ له جنێف به‌ڕێوه‌بچێت و ئێران به پاكێجێكی تازه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه.
ئەمریکا دوا هه‌لی داوه‌ته ئێران كه ڕازی بێت به مه‌رجه‌كانی وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆڕانیۆم ئه‌گه‌رنا له رێگه‌ی هێرشی فراوانی سه‌ربازییه‌وه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌مه‌ریكا هێزی سەربازی بەرفراوانی له ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كردووه.