نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەر هات

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەر هات

شوبات 19, 2026 16:36
نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەر هات
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکان نێوان ئەمریکا و ئێران، گرژییەکانی نێوانیان زیادیکردووە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ٢٤ سەنت بە رێژەی ٠.٣٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٠.٥٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکا ٢٨ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٦٥.٤٧ دۆلار.

شرۆڤەکارانی بانکی ANZ  ڕایانگەیاندووە، نیگەرانی سەرەکی بۆ بازاڕی نەوت، ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکانە کە رەنگە گواستنەوەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز پەک بخات، کە نزیکەی ٢٠٪ی نەوتی جیهانی بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت.

لای خۆیەوە هیرۆیوکی کیکوکاوا، بەرپرسی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای نیسان سیکیوریتیز، وتی: گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران زیاتر بووە، بەڵام بۆچوونە باوەکە ئەوەیە کە بەدوور نازانرێت جەنگێکی بەرفراوان رووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ “نایەوێت نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و تەنانەت ئەگەر هێرشی سەربازیش رووبدات.”

En az 10 karakter gerekli