مه‌سعود بارزانی: بێبه‌شكردنی پێكهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سعود بارزانی: بێبه‌شكردنی پێكهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات

مه‌سعود بارزانی: بێبه‌شكردنی پێكهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات

نیسان 2, 2024 15:58
مه‌سعود بارزانی: بێبه‌شكردنی پێكهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات
0

لایک

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوو ساڵی رابردوودا حزبه‌كه‌ی هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام رێگریی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كرا و ده‌شڵێت، “بێبه‌شكردنی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن و سه‌پاندنی رێكار و میكانیزمی و رێوشوێنی نادروست، وا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی یاكۆ بێریندز كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا و كلاوس شترایشه‌ر، كۆنسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، له‌دیداره‌كه‌دا رۆشنایی خرایه‌ سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی پەرله‌مانی هه‌رێم و هه‌ڵوێست و تێبینیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردو كونسوڵی هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی وڵاته‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ راگه‌یاند به‌ جۆرێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی رووی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌ویش به‌ هاوكاریكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌سعود بارزانی ستایشی رۆڵی هه‌ردو وڵاتی هۆڵندا و ئه‌ڵمانیای دۆستی كرد له‌ پاڵپشتیكردنی دۆزی گه‌لی كوردستان و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پارتی دامه‌زرێنه‌ری شه‌رعیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كوردستان، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا پارتی هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام رێگریی له‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن كرا، به‌ ئاشكرا په‌نا بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی و دادگه‌ی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد دروست بكرێت.

مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، “بێبه‌شكردنی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن، بێبه‌شكردنی زیاتر له‌ چوارسه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ ده‌نگدان و  جگه‌ له‌وه‌ش سه‌پاندنی رێكار و میكانیزمی و رێوشوێنی نادروست له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، وا ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر له‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات”.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پارتی پشتگیریی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌كات به‌بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك و داڕشتنێكی پێشوه‌خته‌، به‌ پێویستیشی زانی كه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌موكوڕیه‌ ته‌كنیكی و پێشێلكارییه‌ ده‌ستووری و یاسایانه‌ی مه‌له‌فی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی ئیراده‌ و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بكات، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خزمه‌تی دیموكراسی و شه‌رعیه‌تی داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بێت.

En az 10 karakter gerekli