گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) راگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) راگیران

شوبات 28, 2026 11:26
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) راگیران
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) ڕاگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) راگیران.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاشیگەیاند؛ گەشتەکان لە سەرانسەری عێراق راگیراون.

ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد. سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانیش دەڵێن، هێرشەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێن. 

ئیزرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، “هێرشی پێشوەختەمان لە دژی ئێران دەست پێکردووە و ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیمان کردووەتە سەر تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.”

En az 10 karakter gerekli