نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

شوبات 19, 2026 12:32
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا 5017 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە کاتكدایە کە لە ناوەڕاستی هەفتەدا نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ٤٨٤٣ دۆلار دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٣٦ هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ١ملیۆن و ٩١ هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ١ملیۆن و ٢٤٦ هەزار دینارە

مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بازاڕەکانی جیهانی ناسەقامگیر کردووە و جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە.

En az 10 karakter gerekli