کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە بارانی بەلێزمە دەبارێت

ئازار 15, 2026 11:43
کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە بارانی بەلێزمە دەبارێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران بارین رووی لە ناوچەکە کردووە و لە هەندێک ناوچە بارانی لێزمە دەبارێت.

بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، باران بارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا بەهۆی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناوچەکانی ئاکرێ، بجیل، دینارتە، بەردەڕەش، شەقڵاوە، کۆڕێ، پیرمام و بەشێک لە بارزان، بارانی لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەدا، کاریگەری ئەم شەپۆلە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە گەرمیان.

هەروەها سەبارەت بە کەشی رۆژی دووشەممە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، کەشناسی رایگەیاندووە کە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیاندا لە سنووری سلێمانی و راپەڕین دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێت و باران بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت.

هاوکات پێشبینی دەکرێت لە لوتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفر ببارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش ئەگەری بارینی تەزرە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ١٤پلە
سلێمانی: ١٢پلە
دهۆک: ١٤پلە
هەڵەبجە: ١٣پلە
زاخۆ: ١٤پلە
سۆران: ١٠پلە
حاجی ئۆمەران: ٦پلە

En az 10 karakter gerekli