ترەمپ: ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا

ترەمپ: ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا

نیسان 23, 2025 10:56
ترەمپ: ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاو لەبارەی پرسی غەززە بەدیهاتووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، ترەمپ وتی، پێشکەوتنی گەورەمان لە پرسی غەززەدا بەدەستهێناوە و ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا.

ترەمپ لە وەڵامدا وتی، ڕێگە نادەین حەماس هیچ ڕۆڵیک بگێرێت لە غەززە، ئەوەی ئێستا لەو کەرتە ڕوو دەدات بەهۆی حەماسەوەیە.

بزووتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی غەززە پێشنیازێکی نوێی خستۆتە ڕوو، تێیدا هاتووە دەستبەرداری کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەبێت لە بەرامبەر مانەوەی چەکەکانیدا.

ڕۆژی سێشەممە، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەموو بەرەکانەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023وە بەردەوامن، ئەمەش دوای هێرشێکی حەماس کە نزیکەی 1200 کەسی کوشت.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، “لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە 51 هەزار فەڵەستینی کوژراون کە هەزاران ژن و منداڵیشیان تێدایە.”

En az 10 karakter gerekli