شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژراونی دوو کەسی لە بابل راگەیاند

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژراونی دوو کەسی لە بابل راگەیاند

شوبات 28, 2026 14:00
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژراونی دوو کەسی لە بابل راگەیاند
0

لایک

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەی جرف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل کراوەتە ئامانجی چەند هێرشێکی ئاسمانی و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون.

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “کاژێر ١١:٥٠ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ناوچەی جرف نەسر (جرف سەخر) لە باکووری پارێزگای بابل بەر چەندین هێرشی ئاسمانی کەوت.”

 سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێرشەکە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرای کردووە کە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان و ئەنجامدەری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە “لە کاتێکی دواتردا وردەکاریی زیاتر لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەینەوە.”

 ناوچەی جرف نەسر (جرف سەخەر) کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل، یەکێکە لەو ناوچانەی کە چەندین جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج، بەوپێیەی وەک ناوچەی هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دادەنرێت.

En az 10 karakter gerekli