بەڕێوبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش نمە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
سبەی سێشەممە ١٧ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەروەها لە کاتەکانی ئێوارە تاکو کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە نمەباران دەبێت هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات بەفرێکی کەم دەبارێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-
هەولێر(ئەربیل): ٢٠پلە
سلێمانی: ١٨پلە
دهۆک: ١٨پلە
زاخۆ: ١٨پلە
چەمچەماڵ: ٢٠پلە
گەرمیان: ٢٣پلە
حاجی ئۆمەران: ١٢پلە