محەمەد سەمعان ئاغا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی كۆبووەوە

محەمەد سەمعان ئاغا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی كۆبووەوە

تەممووز 1, 2025 15:34
محەمەد سەمعان ئاغا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی كۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، رێكەوتی 1ـی تەمموزی 2025، محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق و سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی یەكگرتووی عێراق، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە دەكات.

لە میانی دیدارەکەدا هەردولا باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە نەتەوەییەکانی نێوان نەتەوەی تورکمان لە عێراق و بزووتنەوەی نەتەوەیی تورك (مەهەپە) لە تورکیا کرد، جەختیان لەسەر یەکڕیزی دۆزی تورکمان و قووڵایی ستراتیژی لە ناوچەکە کردەوە.

هاوكات باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق بە گشتی و کەرکووک بەتایبەتی کرا، هەروەها باس لە پێویستی پشتیوانی لە مافە ناسنامە و سیاسی و کولتوورییەکانی نەتەوەی تورکمان و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی دادپەروەرانەیان لە دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق كرا.

En az 10 karakter gerekli