مانگی سووری ئێران بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٥٥ کەس بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس ڕاگەیاندراوێکی مانگی سووری ئێرانی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “لەو هێرشانەی کرانە سەر ١٣١ ناوچەی نیشتەجێبوون، ٥٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە”.
هیچ زانیارییەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئیسرائیل و ئەمریکا ڕۆژی ٢٨ی شوبات، لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشیان کردە سەر ئێران و ڕێبەری وڵاتەکە، عەلی خامنەی و چەندین بەرپرسی باڵایان کوشت.
ئێران بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر، ئیمارات و بەحرێن وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.