هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر گەندەڵى ئاشکرا بکات 3% بۆ 5%ى پارەکەى پێدەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر گەندەڵى ئاشکرا بکات 3% بۆ 5%ى پارەکەى پێدەدرێت

هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر گەندەڵى ئاشکرا بکات 3% بۆ 5%ى پارەکەى پێدەدرێت

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر زیادبوونى نائاسایی موڵک و ماڵ و بەدەستهێنانى "ناڕەواى  پارە" بدات، 3% بۆ 5% ى ئەو بڕە پارەیەى پێدەدرێت.

ئایار 25, 2023 23:14
هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر گەندەڵى ئاشکرا بکات 3% بۆ 5%ى پارەکەى پێدەدرێت
0

لایک

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر زیادبوونى نائاسایی موڵک و ماڵ و بەدەستهێنانى “ناڕەواى  پارە” بدات، 3% بۆ 5% ى ئەو بڕە پارەیەى پێدەدرێت.

دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە پاداشتى یاسای ساڵى 2008 ئەو کەسانە بگرێتەوە کە زانیارى لەبارەى زیادبوونى نائاسایی موڵک و ماڵ و بەدەستھێنانى “ناڕەواى پارە” دەدەنە دەستەی دەستپاکی.

بە گوێرەی یاساکە هەر فەرمانبەرێکى حکومەت یان کەرتى گشتى، زانیارى بدات لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵى پاداشت دەکرێت، ئەگەر بڕى ئەو پارەیەى بەگەندەڵى براوە تاوەکو 100 ملیۆن دینار بێت، رێژەى 5%ى پارەکەى پێدەدرێت کە بەرزترین بڕى دەگاتە پێنج ملیۆن دینار، ئەگەر پارەکە لە 100 ملیۆن دینار زیاتر بێت رێژەى ئەو پاداشتەکەى دەگاتە 3%ى تێکڕاى پارەکە.

بۆ ئەو هەنگاوە دەستەى دەستپاکى عێراق هێڵێکى گەرمى بە ژمارە تەلەفۆنى (07800701653) و ئیمەیڵى  (blaghat@nazaha.iq) داناوە بۆ ئاگادار کردنەوەیان.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.