عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی وڵاتەکەی گەیشتنە بە کۆتاییەکی یەکلاکەرەوە و بەردەوام بۆ ئەو شەڕە نایاساییەی کە بەسەریاندا فەرز کراوە.
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران هیچ کاتێک سەردانکردنی ئیسلام ئابادی ڕەتنەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی ئەمریکا خەریکی شێواندنی هەڵوێستەکانی تارانن.
هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی پاکستانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئێستا بۆ ئەوان جێگەی بایەخە، دەستەبەرکردنی مەرجەکانی کۆتاییهاتنی هەمیشەیی پێکدادانەکانە.