ئه‌مرۆ شه‌ممه، رێكەوتی 3ـی ئایاری 2025، خۆران خۆرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر(ئەربیل) به میدیای پارتی راگه‌یاند، تێكڕای كاتژمێره‌كانی كاركردنی رۆژانه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر(ئەربیل) بۆ مانگی چوار (10) كاتژمێر بووه له ماوه‌ی (33) رۆژدا و بۆ یه‌ك كاتژمێر كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش بری (43) دینار هه‌ژمار كراوه.
خۆران خۆرانی راشیگه‌یاند، ناو بازاری شاری هەولێر(ئەربیل) کاتژمێرەکان لە نێوان 116 کاتژمێر تاکو 137 کاتژمێر بووه، نرخی یەک ئەمپێریش لە نێوان 6 هەزار دینار تاکو 7 هەزار دینار دیاریكراوه و نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەش (47 ) دینارهه‌ژماركراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر(ئەربیل) راشیگه‌یاند، به گشتی بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر(ئەربیل) بڕی 16 هه‌زار و 850دینار كۆتا نرخی مۆلیده‌ی گه‌ره‌كه‌گانی هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌بێت و به‌پێی كاركردنی مۆلیده‌كان نرخه‌كه زیاد و كه‌م ده‌كات، جگه له هه‌ندێ گه‌ره‌كی ناو سه‌نته‌ری شار كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 17 هه‌زار و 500 دینار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو كاره‌بای 24 كاتژمێری مۆلیده‌یان بۆ پێكراوه.
سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی مۆلیده زیاتر بووه له‌چاو ناو شار نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌مپێرێك ده‌گاته 18هه‌زار دینار.