دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردووە و هاوڕابوون كە “دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت”.
دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “truthsocial” بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبونییەوە، پوتین پەیوەندی پێوەكردووە، بەڵام لەوەش گرنگتر بۆ ئەوە بووە كە باسی ئێران بکات، وڵاتێک کە زۆر باش دەیناسێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بە چڕی گفتوگۆمان کرد کاتێکی زۆر کەمتر هەبووە بۆ باسکردنی رووسیا/ئۆکرانیا، بەڵام ئەوە بۆ هەفتەی داهاتوو دەبێت. ئەو ئاڵوگۆڕی زیندانییە پلكان دەکات ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن، دەستبەجێ، لە هەردوو لایەنەوە”.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، پەیوەندییەکەیان نزیکەی یەک کاتژمێری خایاندووە و هاورابوونەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.