نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرا

نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرا

ئایار 13, 2025 12:41
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرا
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەرکرد، نووسراوەکە ئاراستەی بانکی ناوەندی عێراقی کراوە بەمەبەستی دابینکردنی پارە و سبەی چوارشەممەش پارە دەنێردرێت. 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ تێپەربووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رێكەوتی 13ـی ئایاری 2025، بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دا، هەر ئەمڕۆش دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەكانی ڕاگەیاند، تەیف سامی واژۆی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە کردووە، لە وەزارەتی داراییەوە نووسراوەکە ئاراستەی بانکی ناوەندی کراوە، لەوێشەوە دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت.

پارەکە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، سبەی چوارشەممە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق لە لقی هەولێر(ئەربیل)ی بانکی ناوەندی، هەر سبەینێش خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە، ڕۆژی پێنجشەممەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli