سەنعان ئاغا: سیستەمی کۆتا بەم شێوەیەی ئێستا، پەیرەوکردنی سیاسەتی قۆناغ بەقۆناغ کۆتایی هێنانە بە پێکهاتەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەنعان ئاغا: سیستەمی کۆتا بەم شێوەیەی ئێستا، پەیرەوکردنی سیاسەتی قۆناغ بەقۆناغ کۆتایی هێنانە بە پێکهاتەکان

سەنعان ئاغا: سیستەمی کۆتا بەم شێوەیەی ئێستا، پەیرەوکردنی سیاسەتی قۆناغ بەقۆناغ کۆتایی هێنانە بە پێکهاتەکان

تشرینی دووه‌م 4, 2023 15:57
سەنعان ئاغا: سیستەمی کۆتا بەم شێوەیەی ئێستا، پەیرەوکردنی سیاسەتی قۆناغ بەقۆناغ کۆتایی هێنانە بە پێکهاتەکان
0

لایک

سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی، لەبارەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و دژی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەدادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمارکراون، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 4 ـی تشرینی دووەم ـی 2023، سەنعان قەساب ئاغا، لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، “ئێمەی تورکمان- تورکەکانی عێراق لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە عێراقمان کردووە بە نیشتمانی دایک، لە ‘دۆڵی دوو ڕووبار’ بەر لە زاین و دووای زاین، دەیان دەوڵەت و ئیمپڕاتۆرییەت و شانشینمان بنیاد ناوە، بەبێ ئەوەی یەک تۆز سازش لەسەر نیشتمانپەروەریمان بکەین، بەهۆی سیاسەتە نێوخۆییەکان و هەرێمایەتییەکان و پاشهاتەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، دووچاری جۆرەها دەستدرێژی نایاسایی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بووین، ئەمانەش هەوموویان بەئامانجی سڕینەوەی  بوونی مێژوویی و ناسنامەی نەتەوەییمان بووە. سەرەڕای سنووردان کردنمان لە رووی چڕی دانیشتوانەوە لە ناوچەی تورکمانئێلی و بەغدادی پایتەخت، سەرەڕای هەموو ئالنگارییەکان، رەسەنایەتی و بنەماکانی نەتەوەیی و زمانی دایک و کولتووری خۆمان لەدەستنەدا”.

 

سەنعان ئاغا باسی لەوەکردووە، “ئەوەی سەیرە لەبابەتەکە، بەردەوامی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی لایەنی تورکمانە لەبارەی مانەوە یاخوود نەمانی کورسی کۆتای پێکهاتەکان، کە پێمان وایە سیستەمی کۆتا ئامرازێکە بۆ کەمکردنەوەی مافی پێکهاتە مرۆیی و نیشتمانییەکان، کە بەگوێرەی یاساکانی مافی مرۆڤ و دەستووری عێراق بەدەستهاتوون، کە پێویستن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هەموو مرۆڤ و هاووڵاتیاندا”.

 

لەبەردوامی بەیاننامەکەیدا سەنعان ئاغا ئاماژەی بەوەکردووە،” بڕیاری دادگای فیدراڵی هەرچیبێت پێویستە لەسەر بەرپرسان و ئەوانەی پەیوەستن بە بابەتی نەتەوەیی، لەهەموو هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەژداربن، لەرێگای لیستێکی هاوبەش کە سەرجەم لایەنەکان لەخۆ بگرێت، بەشێوەیەک کە هەر ئەندامێک لە ئەندامانی پەرلەمان نوێنەرایەتی سەرجەم هاووڵاتیان بکات، ئەمەش پاڵپشت بە دەستووری عێراقی و دەستووری وڵاتە پێشکەوتووەکان”.

سەنعان ئاغا باسی لەوەکردووە، “لەسۆنگەی بنەمای ئازادی تاکە کەسی، ئێمە وای دەبینین کە سیستەمی کۆتا، بازنەیەکی بچووک و داخراوە، وا لە پێکهاتەکە دەکات ئیفلیج بێت لە نوێنەرایەتی کردنی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی گشتی و بەشێوەیەکی تایبەتیش ئەو پێکهاتەیەی کە نوێنەرایەتی دەکات. هەروەها مانەوەشی بەوشێوەی ئێستا، پەیرەوکردنی سیاسەتی قۆناغ بەقۆناغ کۆتایی هێنانە بە پێکهاتەکان، وەکوو ‘فرێدانی سەهۆڵێکە بۆ ناو حەوزێکی ئاو’.”

 

لەکۆتاییدا سەنعان ئاغا رایگەیاندووە، “داوا لەهەمووان دەکەم؛ رزگار بن لە دەستەواژەی کۆتا و بە ئیڕادەیەکی ئازاد لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم بڕۆنە ناو گۆڕەپانی سیاسەت”.

En az 10 karakter gerekli