کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت ٨٢،٤٢٪ بووە

کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت ٨٢،٤٢٪ بووە

تشرینی دووه‌م 10, 2025 00:16
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت ٨٢،٤٢٪ بووە
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد لە بارەی دەنگدانی تایبەت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر ئارام بەڕێوەچووە ٤،٥٧١ بنکەی دەنگدانی تایبەت دانرابوون.

وتیشی: لە کۆی یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار کەس مافیان هەبوو لە دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٢١٤ هەزار کەس بەشداریان لە پرۆسەکەدا کردووە، کە ڕێژەی بەشداریکردن ٨٢،٤٢٪ بووە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە هەموو لیست و هێز و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چاودێرانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی کرد، یارمەتیدەربن لە سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ئەو داواکاریی و ڕێنماییانەی کۆمیسیۆن بڵاوی کردوونەتەوە.

هەروەها داوای لە دەنگدەرانیش کرد بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن، بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی و یاسایی عێراق لە ڕێگەی دەنگدانەوە بەرەوپێش بچێت، بۆ ئەوەی عێراق لە داهاتوودا لە ئارامیدا بمێنێتەوە.

هاوکات عومەر ئەحمەد سوپاسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی کرد لەوەی هاوکاریی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

En az 10 karakter gerekli