محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق “نەوەی نوێ” ڕایگەیاند، نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردووە و تیایدا باسی لەوەکردووە کە ئەم خولەی پەرلەمان بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت بەهۆی هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە یەکەمین دانیشتندا.
محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بە هەڵوەشاوەیی هەژمارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوە بۆ پەرلەمان دەربکرێت و وتیشی، بەرپرس نیم لەهەر رێکارێکی تری یاسایی کە دەگیرێتە بەر.