وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی

ئه‌یلول 18, 2024 15:42
وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی
0

لایک

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس خاوەنی هەژماری بانکی دەبن و هەزار ئامێری راکێشانی پارە بەردەست دەبن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ساڵێک لەمەوبەر تەنها نزیکەی 25 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستاندا کارتی بانکییان هەبوو و ئامێرەکانی راکێشانی پارە بە کەمی بەردەست بوون، لە ئێستادا 500 هەزار مووچەخۆر خاوەن هەژماری بانکین و زیاد لە 200 ئامێری راکێشانی پارە بەردەستن لە زیاد لە 65 ناونیشانی جیاواز.

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، لە ساڵی 2025، یەک ملیۆن کەس خاوەن هەژماری بانکی دەبن و هەزار ئامێری راکێشانی پارە لە هەموو شوێنێکی ئەم هەرێمە بەردەست دەبن.

En az 10 karakter gerekli