سوودانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات

سوودانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات

ئازار 20, 2023 12:18
سوودانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات
0

لایک

سبەی سێشەممە 20-03-2023، سەرۆکوەزیرانى عێراق بەسەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە تورکیا بۆ تاوتوێکردنى پرسی ئاو و پشکى عێراق لە هەردوو رووبارى دیجلە و فورات کە سەرچاوەکانیان لەو وڵاتەوەیە.

وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانی ئاو، پێشبینی دەکات رێککەوتنى سەرەتایی بکرێت بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتری ئاو بۆ عێراق بەربدرێتەوە.

بەگوێرەى میدیای فەرمیى عێراق، لەو سەردانەدا بۆ تورکیا، عۆن زیاب، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق یاوەرى سەرۆکوەزیران دەکات و باس لە کاراکردنەوەى پەیماننامەیەکى لێکتێگەیشتن دەکرێت، کە پێشتر لەبارەى بەردانەوەى ئاو لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنى پرسى ئاسایشى سنوور و پەیوەندى ئابووریى نێوانیان.

بەگوێرەى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق، 70%ـی پشکى ئاوى وڵات لە هەردوو رووبارى دیجلە و فورات ناگاتە عێراق، کە سەرچاوەکەیان لە تورکیایە.

ئەو پەیماننامەى لێکتێگەیشتنەى نێوان تورکیا و عێراق لە بارەى پشکى ئاوى رووبارى دیجلە و فورات لە ساڵى 2009 واژۆکرا و لەساڵى 2014 گۆڕانکاریى تیادا کرا؛ ساڵى 2021ـیش بۆ جارێکى دیکە لەنێوان بەغداد و ئەنقەرە دانوستاندنى لەبارەیەوە کرایەوە، بێ ئەوەى بگەنە رێککەوتن لەبارەى کاراکردنى سەرجەم بڕگەکانى.

En az 10 karakter gerekli