بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی رایگەیاند، کێشەی ئێمە لەگەڵ تورکیا بۆچوونی جیاوازە، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین به گفتوگۆ كێشه‌كان حه‌ل بكه‌ین، نامانه‌وێت كێشه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیداری مێری له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، “یه‌كێتی مێژویه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه لای ئێمه پاراستنی یه‌كڕیزیه، ئامانجی ئێمه زۆر ئاسانه و هه‌مو هه‌وڵی خۆمان بۆ خزمه‌تكردنی میلله‌تی كورد ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیش خه‌ڵكانی به‌ئه‌زمون و گه‌نجی تێدایه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردن حزب گرنگه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئێستا دۆخی مووچه هه‌موان ده‌زانن، ره‌نگه ئه‌مكاته نه‌توانین مووچه وه‌ك پێویست دابینبكه‌ین، به‌ڵام زۆر شت هه‌یه ده‌توانین بیكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌منیه‌تیان بپارێزین، یه‌كێك له شته‌كانی دیكه كه ده‌بێت بكرێت، دادوه‌ره‌كان به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بن و ئێستاش ئه‌وه هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت زیاتر بێت له سلێمانی”.
ده‌شڵێت، “له 1991ه‌وه حوكمی سه‌دام نه‌ماوه، بۆچی كاره‌بامان نیه، ئاو وه‌ك پێویست نیه، بۆچی گه‌نجه‌كانمان راده‌كه‌ن له‌م وڵاته”.
بافڵ تاڵەبانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆر ئازارم ئه‌دات، بابه‌تی ژنان و گه‌نجانه، ئێمه زۆرجار ئه‌ڵێین كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌ڵێن چۆن؟ ئه‌ڵێین نه‌وت و غازی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان كه زۆرینه‌یان گه‌نجن ده‌وڵه‌مه‌ندین، هه‌مویان خوێنده‌وارن و كوڕ و كچی باشن، ده‌بێت كه‌شێك دروستبكه‌ین گه‌نجه‌كان كه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن شوێنێك هه‌بێت كاری تێدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها له‌لایه‌ن یه‌كێـیه‌وه ناكرێت و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه ئه‌مه بكه‌ین و پێكه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی جوان دابنێین”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، “به‌نیازین به‌زوترینكات شاندێك بنێرین بۆ لای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، به‌بیروبۆچونێكی تازه به‌رنامه‌ی خۆمانیان بۆ روونده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی پێشتر روویداوه، هیچ حسابی بۆ ناكه‌ین، جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، ئینشاڵا به‌و نیه‌ته‌ش وه‌رده‌گیرێت كه مه‌به‌ستمانه”.
په‌یوه‌ست به “هەماهەنگییەکانی په‌كه‌كه له‌گەڵ یه‌كێتیی”، بافڵ تاڵەبانی نەیشاردەوە کە لەبارەیەوە کێشەیان لەگەڵ تورکیا هەیە و سەبارەت بەم بابەتە وتی، “کێشەی ئێمە لەگەڵ تورکیا بۆچوونی جیاوازە، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پەکەکە نییە، چەند حیزبێک هەن لەنێو سلێمانی داوا دەکەن دایبخەن، چوومەتە بەغدا داوام کردووە دابخرێت، وتوویانە نابێت حیزب حیزبی دیکە دابخات.”
روونیشیكرده‌وه، “پێموایه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا دایالۆگه، كورد عیناده به فشار هیچ شتێك ناكات، به‌یانیان هه‌ڵده‌ستم له‌سه‌ره‌وه درۆنێك ده‌سوڕێته‌وه، هه‌ندێكجار هه‌له‌وێكی لێده‌كه‌م، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین به گفتوگۆ كێشه‌كان حه‌ل بكه‌ین، ئێمه نامانه‌وێت كێشه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك، به‌خوا به فشار و هێرش و درۆن دایالۆگ ناكه‌ین، دڵنیام شوێنێك هه‌یه له ناوه‌ڕاست ده‌توانین یه‌كبگرینه‌وه”.