سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەر لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغداد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سیاسی و گشتيى وڵات تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه کە سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکیيه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و سه‌قامگيرى و ماف و شايسته دهستوورييهكانى هه‌مووان.
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەريی لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی وڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزيانى كرد بۆ ڕۆڵى گرنگيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەروەریی یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایییەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فيدراڵى و دەستووریی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه دادوه‌رييه‌كانى فيدراڵى و هه‌رێمى کوردستان-عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت