رۆژی یەکشەممە، ڕێكەوتی 5ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاوی کردەوە، ساڵی 2024، لێژنەکانی چاودێری بازرگانی 51 هەزار سەردان و پشکنینان بۆ شوێنە بازرگانییەکان کردووە، لەو ژمارە پشکنینەش، زیاتر لە سێ هەزار و 300 سەرپێچی هەبوون و تۆمارکراون.
وەزارەتی بازرگانی لە بڵاوكراوەكەدا ئاشکرای دەکات، بە زیاتر لە 490 ملیۆن دینار ،سزای دارایی جۆراوجۆری ئەو شوێنە بازرگانیانە دراون، بە هۆی ئەوەی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی چاودێریی بازرگانییەوە، وەزارەتی بازرگانی ئاشکراشی دەکات، زیاتر لە 630 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو، ساڵی ڕابردوو دەستی بەسەردا گیراوە.