بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە، سەر بە پارێزگەی هەولێر (ئەربیل) کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گولـلـەی لێکرا و کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی قوشتەپە تەقە لە هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان، کوژراوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە کاتێک شەش گولـلـەی لێدراوە و دوای گیانلەدەستدانیشی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی.
ئەوەشی خستەڕوو کە کوژراوەکە مامۆستای ئایینیە و تەمەنی 33 ساڵە.
هاوکات بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵێکی داوە و گیانی لەدەستداوە، دوای سوڵحی عەشایەری و پێدانی زیاتر لە 30 هەزار دۆلار فیدیە بە کەسوکارەکەی، ئەوکات کێشەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمڕۆ باوکی منداڵەکە تەقەی لێکردووە و گیانی لەدەستداوە.
زانیارییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی تۆمەتباریش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی کامپی کاوەیە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت