چوارشەممەی، رێكەوتی 7ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا ڕایگەیاند، سێیەم حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە موسڵ تۆمارکراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “ئەو کەسەی تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵییە و دانیشتووی گەڕەکی ڕەفاعی موسڵە، ڕۆژی 5ـی ئایار بە گومانی تای خوێنبەربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “نموونەی پشکنینەکە ڕەوانەی تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەندی لە بەغداد کراوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەمڕۆ وەرگیراونەتەوە کە دەیسەلمێنێت ئەوکەسە هەڵگری نەخۆشیەکەیە”، دەشڵێت “ئێستا کەسە تووشبووەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەی پێویست وەردەگرێت.”
ئەمە سێیەم حاڵەتە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە، دوای دوو حاڵەتی پێشوو.
چوارشەممەی ڕابردوو تەندروستی نەینەوا حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی تەمەن 48 ساڵی بوو، ڕۆژی دواتر حاڵەتی دووەم تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵی بوو، کە هەردووکیان تا ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەی شیفا چارەسەر وەردەگرن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە