وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، گەشبینە بە باشتربوونی بژێوی هاوڵاتیان و دەشڵێت، رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا لە قازانجی کوردە”..”
ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم گەشبینە بە باشتربوونی بژێوی هاوڵاتیان.
باسی لەوەشکردووە، ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا، بە قازانجی کوردە.
لە ٢٥ـی ئادار وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە بردووەتەوە، دواتریش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیرا.
لە ٤ـی نیسانیشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و رێککەوتنی رادەستکردنی نەوتی هەرێمیان بە بەغداد واژۆکرد.