دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.
دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی 7ی 2025 لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاژێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.
هەروەها دەشڵێت، “لە کاژێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.
سەبارەت بە هێرشێکی تری درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی (هاند ئۆیل)ـی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک”.
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، “جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت