ئێران کوژرانی سێ زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی راگەیاند

ئێران کوژرانی سێ زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی راگەیاند

حوزه‌یران 14, 2025 15:02
ئێران کوژرانی سێ زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی راگەیاند
0

لایک

میدیای ئێران کوژرانی سێ زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

 ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە: “لە هێرشەکانی دوێنێ هەینی رژێمی زایۆنیدا بۆ سەر وڵاتەکەمان، هەریەک لە عەلی بەکایی کەریمی، مەنسوور عەسکەری و سەعید بورجی کە لە زانا ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران شەهید بوون”.

 بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13ی 06ی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە کوژران.

 ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و شەوی رابردوو چەند جارێک هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل.

 باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی 78 کەس بکوژرێن و زیاتر لە 320 کەسی دیکەش بریندار بن کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون. 

 بەوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە بووەتە هۆی بریندار بوونی لانیکەم 60 کەس.

En az 10 karakter gerekli