ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەندرا

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەندرا

تەممووز 8, 2025 21:11
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەندرا
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان – عێراق، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو کردەوە و قوتابییان دەتوانن ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ‘ئی هەڵسەنگاندن’ وەرگرنەوە.

سێشەممە 8ی تەمووزی 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، قوتابییان دەتوان ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ‘ئی هەڵسەنگاندن’ لەسەر هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس وەرگرنەوە.

لیژنەکە ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 10ـی ئەمشەو بەستەرێک (لینک) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما، کە قوتانی دەتوانێت بە شیوازێکی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەیی دروست سەیر بکات.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە، باسی لەوە کردووە، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆڕمی پەڵپ پڕ بکاتەوە، لە ڕێکەوتی 9ـی 7 تاوەکوو کۆتایی دەوامیی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێكەوتی 17ـی 7.

لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان

En az 10 karakter gerekli