نرخی زێڕ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل گەیشتە چەند؟

نرخی زێڕ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل گەیشتە چەند؟

حوزه‌یران 14, 2025 08:45
نرخی زێڕ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل گەیشتە چەند؟
0

لایک

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 433 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە 21یش بە 709 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 433 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 608 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 709 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 744 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 812 هەزار دینارە

En az 10 karakter gerekli