لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا سه‌رۆكی حیزبەکە هه‌ڵبژێردرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا سه‌رۆكی حیزبەکە هه‌ڵبژێردرا

لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا سه‌رۆكی حیزبەکە هه‌ڵبژێردرا

ئه‌یلول 27, 2023 18:58
لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا سه‌رۆكی حیزبەکە هه‌ڵبژێردرا
0

لایک

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

په‌یامنێری خه‌ندان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كه‌ له‌ ته‌لاری هونه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

جه‌زا سه‌ید مه‌جید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ سلێمانی و ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی به‌بێ هیچ ركابه‌رێك ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، سه‌رۆكی یه‌كێتی هیچ جێگرێكی نابێت و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش هه‌موار ده‌كرێت و سێ ئه‌نجومه‌نیش هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه‌ پێكهاتون له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی (پێده‌چێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ دانایان) و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

En az 10 karakter gerekli