یەكەم حاجی هەرێم لە مەككە كۆچی دوایی كرد

یەكەم حاجی هەرێم لە مەككە كۆچی دوایی كرد

حوزه‌یران 8, 2025 17:04
یەكەم حاجی هەرێم لە مەككە كۆچی دوایی كرد
0

لایک

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حاجییەكی كوردی خەڵكی زاخۆ لە مەككە كۆچی دوایی كرد.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، حاجییەکی خەڵکی ئیدارەی زاخۆ دوای تەواو بوونی ئەركی حەج كۆچی دوایی كردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو حاجییە ناوی (مریم عبدالعزیز یوسف)ە و لەدایکبووی ١٩٥٥، لەشاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ مەڕاسیمەكانی حەج كۆتاییان هات و بڕیارە لە 12ی مانگەوە گەڕانەوەی حاجییان دەستپێبكات.

En az 10 karakter gerekli