لە ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان حەسەن توران پەیامێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان حەسەن توران پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان حەسەن توران پەیامێکی بڵاوکردەوە

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2023 15:57
لە ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان حەسەن توران پەیامێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بەبۆنەی ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،

حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە پەیامەکەیدا راگەیاند، بەبۆنەی ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ بڕیاری لەبارەوە درا، پیرۆزبایی لە گەلی تورکمان دەکەین. نەتەوەی تورکمان کە سێیەم پێکهاتەی سەرەکییە لە عێراقدا، بەردەوامە لە خەباتی نەتەوەیی بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی لەژێر عێراقێکی یەکگرتوودا، کە تێیدا مافی پێکهاتەکان ڕێزی لێدەگیرێت”، جەختیشی لەوە کردەوە، کە یەکگرتنی دەنگی تورکمان لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1997 بەدیهات. لەژێر ئاڵای بەرەی تورکمانی عێراقی، لەڕێگەی کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی تورکمانەوە، لە شاری هەولێر کە جێگای شانازییە بۆ مێژووی سیاسی تورکمانەکانی عێراق.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی راشیگەیاندووە، ” لە وتارە سیاسییەکانماندا بەردەوام دەبین لە داواکردنی یەکڕیزی تورکمانەکان و پاراستنی مافە ڕەواکانمان و بەرگریکردن لە جوگرافیاکەمان لە هەموو بەشەکانی شار و شارۆچکەکانی تورکمانئێلی. بۆ بەدەستهێنانی مافی کارگێڕی بۆ تورکمانەکان و دەستەبەرکردنی مافی منداڵەکانمان بۆ خوێندن بە زمانی دایکی خۆیان بەردەوام دەبین لە داواکارییەکانمان”.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، “سەرباری ئەو قەیرانە سیاسییەی کە وڵاتەکە پێیدا تێپەر دەبێت، بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون، تورکمانەکان پابەندی نیشتمانی خۆیان بۆ گفتوگۆ و نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانەی پێکهاتەی تورکمان لە حکومەت و هەوڵدان لەگەڵ هاوبەشەکانی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە نوێ دەکەنەوە”. جەختیشی کردەوە، “ئێمە هەست دەکەین کە پلانێک هەیە بۆ بە ئامانجگرتنی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراقی، و بە ئامانجگرتنی ئیرادەی نەتەوەی تورکمان”.

توران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە تورکمانە ئاوارەبووەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هەروەها پێویستە ناوچە تورکمانییەکان ئاوەدان بکرێنەوە و خزمەتگوزارییەکان لەو ناوچانە پەرەی پێبدرێت.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی بەرەی تورکمانەکانی عێراق دووپاتی کردەوە، کە بەرەی تورکمانی عێراقی بەردەوام دەبێت لە ڕێبازی نیشتمانپەروەرانەی خۆی، لە بەرگریکردن لە گەلی تورکمان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا.

En az 10 karakter gerekli