لە شارى سلێمانى و بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە، هاووڵاتییەک نۆ فیشەک دەنێت بە شۆفێرێکى تاکسییەوە و دواى رووداوەکەش هەڵدێت و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەرانان هاووڵاتییەک نۆ فیشەک دەنێت بە شۆفێرێکی تاکسیەوە و برینداری دەکات.
سەرچاوەکەى پۆلیسى سلێمانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رووداوەکە لەنێوان دوو شۆفێری دو ئۆتۆمبیلی جیاوازبووە و پاش بریندارکردنی شۆفێرى تاکسییەکە ئەنجامدەری رووداوەکە هەڵاتووە.
وتیشى: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کێشەی نێوان هەردوو شۆفێرەکە کۆمەڵایەتی و لەسەر قەرز بووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە.