سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتە ئەبو زەبی و لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی لەلایەن سانی بن ئەحمەد زیوەدی، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێ‌کرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم گەیشتە ئەبو زەبی، لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ دەکەن.
سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکانی بەغداد و هەولێر(ئەربیل) لەگەڵ ئەبو زەبی تاوتوێ دەکات.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دوای بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بوو.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد بن زاید ئال نەهیان په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هەرێم له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش تاوتوێ ده‌كه‌ن.