لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە

لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە

ئازار 8, 2023 15:42
لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە
0

لایک

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگای دەربەندیخان – سلێمانی چوار ئەندامی یەک خانەوادە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لە نزیک گوندی میرە دێ لەسەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی روویداوە، کە تیایدا دوو ژن و پیاوێک لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکیش کە بە سەختی برینداربوو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە بەشێوەیەک بووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون ناسراو بە (مەلیکە) خۆی کێشاوە بە سیاجی سەر شەقامەکە و بەهۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕاوە و دوو ژن و پیاوێک و و منداڵێکی تێدابووە.

جێی باسە، منداڵەکە بە سەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

En az 10 karakter gerekli