عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌م له په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌واڵێكی خۆشه بۆ مووچه‌خۆران و مانگانه مووچه‌كانیان به‌شێوه‌ی رێژه‌یی واته 12.67%ی كۆی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی عێراق ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌موو مانگێك 12.67%ی كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی عێراق ته‌رخانده‌كرێت، بۆ هه‌رێمی ره‌وانه بكات كه ئێستا نزیكه‌ی 619 ملیار دیناره، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه و قه‌رز نییه، به‌ڵكو پشكی هه‌رێمه له بودجه‌ی گشتی عێراق”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “دابه‌شكردنی مووچه بۆ هه‌رێم ئاسانه، چونكه داهاتی ناوخۆ و بڕی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، به‌تایبه‌ت داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ به‌كاریده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی به تانكه‌ر ده‌یفرۆشێت”.