حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگهیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “بەپێی بڕیاری دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ڕۆژی سێشەممەوە 17ی 12ی 2024 دەست بە دابەشکردنی وموچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، “سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین”.