وتەبێژی سوودانی: هێرشەکەی بەغدا تیرۆریستییە و لە ئەستۆی هاوپەیماناندایە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وتەبێژی سوودانی: هێرشەکەی بەغدا تیرۆریستییە و لە ئەستۆی هاوپەیماناندایە

وتەبێژی سوودانی: هێرشەکەی بەغدا تیرۆریستییە و لە ئەستۆی هاوپەیماناندایە

كانونی دووه‌م 4, 2024 15:29
وتەبێژی سوودانی: هێرشەکەی بەغدا تیرۆریستییە و لە ئەستۆی هاوپەیماناندایە
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێرشە درۆنییەکەی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا دەخاتە ئەستۆی هێزەکانی هاوپەیمانان و دەڵێت، هێرشەکە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی و ئاسایشی عێراقە”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-01-2024، یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە “دوو سەرکردە”ـی حەشدی شەعبی کوژران و شەش چەکداری دیکەش برینداربوون.

 یەحیا رەسووڵ هێرشەکەی بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی و ئاسایشی عێراق” ناوبردووە و دەڵێت، هێرشەکە “هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کردەوە تیرۆریستییەکاندا نییە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لەو هێرشە بێ پاساو و ئیستفزازییە بۆ سەر دەزگایەکی ئەمنی عێراقی کە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی له‌لایه‌ن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێیدراوە کاردەکات، كه‌ به‌وه‌ش هەمو لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێکدەدات”.

یەحیا رەسووڵ لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، بە ئامانجگرتنی بارەگاکەی حەشدی شەعبی لە بەغدا بە “پەرەسەندن و هێرشێکی مەترسیدار” بۆ سەر عێراق ناوبردووە.

En az 10 karakter gerekli