کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە بەشێوەی تیروپشک پرۆسەی پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی ٢٧ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت.
وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی ١٠١ و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.
راشیگەیاند، “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تا رۆژی 28ی ئاداری 2024 ناوی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت”.