“رووسیا بەشی پێویست بۆمبی هێشوویی هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “رووسیا بەشی پێویست بۆمبی هێشوویی هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە”

“رووسیا بەشی پێویست بۆمبی هێشوویی هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە”

ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بەشی ئەوە بۆمبی هێشووییان هەیە، ئەگەر ئۆکراینا ئەو جۆرە چەکەی بەکارهێنا، ئەوانیش وەڵامی بدەنەوە.

ته‌مموز 16, 2023 21:47
“رووسیا بەشی پێویست بۆمبی هێشوویی هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە”
0

لایک

لە لێدوانێک لەگەڵ میدیای فەرمیی رووسیا، کە رۆژی یەکشەممە پەخشکرا، پووتین دەڵێت: “رووسیا بەشی پێویست تەقەمەنیی جۆراوجۆری هێشوویی هەیە.”

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئۆکراینا چەکی هێشوویی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە، هەنگاوێک کە بووەتە هۆی نیگەرانیی لە دروستبوونی مەترسی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە داهاتووی دووردا، بە تایبەتیش کە بەشێک لەو چەکانە بە نەتەقیوی دەکەونە سەر زەوی و وەکو مین لە کاتی بەرکەوتنی مرۆڤ لەگەڵیان، دەتەقنەوە. 

پووتین دەڵێت، ئەگەر ئەو جۆرە چەکانە “لە دژی ئێمە بەکاربهێنرێن، ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە چاو بە چاو تۆڵە بکەینەوە.”

پووتین ئاماژەی بەوە کرد، رووسیا تاوەکو ئێستا بۆمبی هێشوویی بەکارنە‌هێناوە، وێڕای ئەوەی بەشێک لە جۆرە چەکەکانی دیکەیان “هەندێ جار کەمیان کردووە”.

رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ (هیومن رایتس وۆچ) و هێزەکانی ئۆکراینا، رووسیا تۆمەتباردەکەن بەوەی لە بەرەکانی جەنگدا بۆمبی ئەتۆمیی بەکارهێناوە. 

ئەو جۆرە چەکانە لەلایەن نزیکەی 100 وڵاتەوە قەدەخەکراون کە پەیماننامەی ساڵی 2008ـی ئۆسلۆیان واژۆکردووە، بەڵام رووسیا، ئەمریکا و ئۆکراینا بەشێک نین لێی. 

رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ بە تووندی بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی تەقەمەنیی هێشوویی بۆ ئۆکراینا سەرکۆنەکردووە. 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای بڕیاری ناردنی چەکی هێشوویی بۆ ئۆکراینا، وتی، بڕیارەکە “زۆر زەحمەت” بوو، بەڵام جەختیکردەوە کە ئۆکراینا پێویستی بە تەقەمەنیی زیاترە بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکەی.

En az 10 karakter gerekli