ترەمپ: هێزەکانمان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە

ترەمپ: هێزەکانمان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە

شوبات 28, 2026 11:05
ترەمپ: هێزەکانمان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، ئامانجی سەرەکی لە هێرشە ئاسمانییەکانیان، بەرگریکردنە لە گەلی ئەمریکا لە رێگەی لەناوبردنی ئەو هەڕەشە نزیکانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەکرێن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەمریکا توانا مووشەکییەکانی ئێران بەتەواوی لەناو دەبات و رێگرییان لێ دەکات هیچ مووشەکێکی نوێ دروست بکەن. دووپاتیشی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا روونیشی کردەوە، “چالاکییە هەڕەشەئامێزەکانی ئێران مەترسییان خستووەتە سەر ئەمریکا و هێزەکانمان و بنکەکانمان لە دەرەوە و هاوپەیمانەکانمان لە سەرتاسەری جیهان”.

 ترەمپ وتی، “ئێران بەرپرسیارە لە چەندین هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، هەروەها هەڵمەتێکی خوێناوی بێکۆتایی کۆمەڵکوژی دەستپێکردووە ئامانج لێی ئەمریکا و هێزەکانمان و خەڵکی بێتاوانە لە چەندین وڵات.”

ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر سیستەمی فەرمانڕەوایی ئێران و بە گرووپێکی خراپەکار لە خەڵکانی دڵڕەق و خراپ وەسفی کردن. ئەوەشی خستە روو، لە ماوەی ٤٧ ساڵی رابردوودا رژێمی ئێران بەردەوام دروشمی وەک مەرگ بۆ ئەمریکای گوتووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا ئەم رژێمە دەیان هەزار کەسی لە گەلەکەی خۆی کوشتووە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی تاران بۆ پەرەپێدانی چەک و روونیشی کردەوە، “ئێران هەوڵی داوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بونیاد بنێتەوە و مووشەکی مەودا درێژ پەرەپێبدات بۆ دروستکردنی هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانمان لە ئەوروپا و هێزەکانمان لە دەرەوە”. ئەوەشی خستە روو، “ئێران هەوڵی بەردەوامیدانی بە پەرەپێدانی مووشەکی مەودا درێژ داوە و لەوانەیە بەم زووانە بگەنە ناو خاکی ئەمریکا”.

ترەمپ وتی، “بهێننە پێشچاوی خۆتان ئەم رژێمە چەندە بوێر دەبوو ئەگەر بەڕاستی ببووایەتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی وەک ئامرازێک بۆ گەیاندنی پەیامەکانی”.

سەبارەت بە هەنگاوە سەربازییەکان لە دژی هێزەکانی سەر بە ئێران، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، “بەتەواوی کەشتیگەلی دەریایی ئێران خاپوور دەکەین”. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، “دڵنیایی دەدەین لەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران نەتوانن سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان تێکبدەن و هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان”.

En az 10 karakter gerekli