وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ پۆست له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م راده‌گه‌یه‌ندرێت كه یه‌كێكیان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆیه بۆ كاروباری خوێندكاران، هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زووی هه‌یه ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا (سێ) پۆست له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م راده‌گه‌یه‌نن، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه و مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
پۆسته‌كان:
1. یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندكاران
2. راگری كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری
3. راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه
مه‌رجه‌كان:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان بۆ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، پۆستی راگری كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری:
1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت.
2. نازناوی زانستی له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
3. خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: مه‌رجه‌كان بۆ راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه:
1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرابێت و نازناوی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت.
2. خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
تێبینیه‌كان:
– ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره دیدو بۆچوون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زانكۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
– زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.
– دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی راژه و یه‌كه‌مین فه‌رمانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینه‌وه زانستیه بڵاوكراوه‌كنی و كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی، كۆتایی ده‌وامی رێكه‌وتی (2024/2/21) رۆژی (چوارشه‌ممه) ده‌بێت.
– پێویسته پوخته‌ی راژه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ په‌سندكرابێت.
– هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت ده‌توانێ (C.V) و پوخته‌ی راژه‌ی راسته‌وخۆ له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه پڕ بكاته‌وه و ره‌وانی بكات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت