لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغداد سێ پرسی سەرەکی یەکلایی دەکرێتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغداد سێ پرسی سەرەکی یەکلایی دەکرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2025 14:38
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغداد سێ پرسی سەرەکی یەکلایی دەکرێتەوە
0

لایک

کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان – عێراق دەستی پێکرد، کۆبوونەوەکە لەماڵی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق ئەنجامدەدرێت و ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی ئامادەدەبن. 

لە کۆبوونەوەکە سێ پرس یەکلایی دەکرێتەوە.

١- کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ 12 مانگی ساڵی 2025 پێویستیتی بۆ مووچەی فەرمانبەران. 

٢- جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، وەرگرتنی پاداشتی 12مانگی خانەنشینی.

٣- ئامادەکردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی 12 ساڵی ڕابردووە.

هەموو ئەم بابەتانە بە بەهاوبەشی شاندی هەرێم و بەغداد لە هەولێر (ئەربیل) ئامادەکراون و بێ کێشەن، لە کۆبوونەوەکەدا بریاری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە دەدرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بوو لە پەرلەماندا. 

En az 10 karakter gerekli