بڕیارە لە رۆژانی 12 و 25 ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی لە 181 وێستگەی دەنگدان لە هەرێم ئەنجامبدات.
وەلید خالید عەباس بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی رایگەیاندووە، كۆمیسیۆن رۆژانی 12 و 25 ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزموونیی هەڵبژاردن لە 181 وێستگەی دەنگدان بە مەبەستی تاقیکاریی و هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدات.
روونیشیکردەوە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە ئەزموونییە تاقیکردنەوەی ئاستی چاڵاکی ئامێرەکان و خێراکردنی ئەنجامەکان و دڵنیابوونەوەیە لێی، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیکرد، لە 10 ی مانگی داهاتوو کارمەندانی کۆمسیۆن ناوەندەکانی گواستنەوە تاقیدەکەنەوە، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەی ئەنجامەکان لە وێستگەکانەوە بۆ سێرڤەرەکان، هاوکات دڵنیاییشیدا کە ناوەندەکانی گواستنەوە پارێزراون و بە هیچ جۆرێک بواری چوونە ناوەوەی نییە.