کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما دادەبەزێت و پلەی گەرمای گەرمترین ناوچەکانی هەرێم گەیشتووەتە ٣٣ پلەی سیلیزی و لە فێنکترین ناوچەکانیش ١٨ پلەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها سبەینێ هەینی، بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:-
هەولێر(ئەربیل) : ٢٩ پلە
سلێمانی : ٢٧ پلە
دهۆک : ٢٨ پلە
زاخۆ : ٢٩ پلە
هەڵەبجە : ٣٠ پلە
حاجی ئۆمەران : ١٨ پلە