رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، هەموومان سەدەی تورکیا بنیات دەنێین و پێداگرین لەسەر ئامانجی تورکیایەکی دوور لە “تیرۆر” و هەنگاوەكانی ئەو كارەش بە وردی بەڕێوەدەچێت، دەشڵیت، “دەكرێت لە هەر ئانوساتێكدا بێت مژدەی خۆشتان پێ بدرێت”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە لە بەرنامەی خێزانی بەهێز لەگەڵ دایک وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، هەموومان سەدەی تورکیا بنیات دەنێین کە لەسەر بنەمای دیموکراسی و گەشەپێدان و ئاشتی و دادپەروەری دامەزراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاریانداوە وڵاتەکەیان لە “بەڵای تیرۆر ڕزگار بکەن”، بە هەنگاوی پتەو و بە وردی لە ڕێگای ئامانجی “تورکیایەکی دور لە تیرۆر” پێشڕەوی دەکەن، دەكرێت و لە هەر ئانوساتێكدا بێت مژدەی خۆشتان پێ بدرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، باسی لەوەشكرد، “ئێمە لە دژی هەموو جۆرە کارێکی هەڵە دەجەنگین کە ژیانی هاوسەرگیری قورس دەکات، ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ ئەوەی نەهێڵین بزوتنەوە چەوتەکان کۆمەڵگا گەندەڵ بکەن”.