دۆناڵد ترەمپ: هەست بە خراپی بۆ پوتین دەکەم

دۆناڵد ترەمپ: هەست بە خراپی بۆ پوتین دەکەم

ئایار 26, 2025 09:27
دۆناڵد ترەمپ: هەست بە خراپی بۆ پوتین دەکەم
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ناڕەزایی قوڵی خۆی دەربڕی لە بۆردوومانەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ووتی: “هەست بە خراپی بۆ پوتین دەکەم”.

هەروەها، داوای لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کرد، واز لە لێدوانەکانی دژ بە رووسیا بهێنێت ووتی: ” هەمو شتێک کە لە دەمی دەردەچێت کێشە دروست دەکات”.

دۆناڵد ترەمپ لە فڕۆکەخانەی مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجرسی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، “هەمیشە پەیوەندییەکانی باشم لەگەڵ پوتین هەبووە، نازانم چی لێبەسەرهاتووە، بەڵام ئەو بەتەواوی شێت بووە، بەبێ هۆکار موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی شارەکانی ئۆکرانیا دەکات، بەبێ پێویستی خەڵک دەکوژێت”.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە وەڵامی بۆردوومانی رووسیادا بوو بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا بەدیاریکراوی کیڤێ پایتەخت، لە دەرەنگانی شەوی شەممە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەبەکارهێنانی 367 موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی ئەنجامدا و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “سەپاندنی سزا بەسەر رووسیا یارمەتیدەر دەبن بۆ راگرتنی دڕندەییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا”.

En az 10 karakter gerekli